نوچە-الفرات
عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە عێراق، لە راگەیێندراوێکدا فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی «الاصلاح و الاعمار» راگەیاند.
عەمار حەکیم، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی لە سەرۆکایەتی ئەم هاوپەیمانیە گەڕاندۆتەو ەبۆ پەیوەست بوونی ڕەوتی حیکمە بە ئۆپۆزسیۆن و گوتی، لە دوای بریارمان بوون بە ئۆپۆزسیۆن و بەردەوام بوونمان لە سەر کاروچالاکیەکانمان بە گوێرەی دەستوری عێراق، وازم لە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی «الاصلاح و الاعمار» هێنا.
رەوتی حیکمە هەفتەی رابردوو رایگەیاند، بە ئاراستەیەکی نیشتمانی و بە گوێرەی دەستوری عێراق، لە داهاتوودا وەک ئۆپۆزسیۆن بەردەوام دەبێ لە چالاکیەکانی.