نوچەنێت
ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ راگه‌یه‌ندرا و له كۆی نزیكه‌ی ته‌واوی ده‌نگه‌كان، ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری “جه‌هه‌په” به‌ڕێژه‌ی 54%ی ده‌نگه‌كان له پێشه‌وه‌ی بینالی یڵدرم، كاندیدیی پارته‌كه‌ی ئه‌ردوغان “ئاكپارتی”ـیه، كه ته‌نیا رێژه‌ی 45.1%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
له 31ـی مارسی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا و به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی جه‌هه‌په به‌رامبه‌ر بینالی یڵدرم، ركابه‌ره‌كه‌ی له ئاكپارتی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆككۆماری توركیا تانه‌ی له ئه‌نجامه‌كاندا و دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگه پووچه‌ڵكراوه‌كان هه‌ژماركرانه‌وه و جارێكی دیكه‌ش ته‌واوی ده‌نگه‌كان هه‌لاوێر و هه‌ژمار كرانه‌وه، دووباره ئه‌ردوغانه تانه‌ی له ئه‌نجامه‌كاندا و داوای له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد، ئه‌نجامه‌كان به ته‌واوی پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
دواتر له‌سه‌ر داوای ئه‌ردوغان كۆمسیۆن بڕیاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی ههڵبژاردنهدانی شاره‌وانی ئیستانبوڵی دا و رۆژی 23ی ئه‌م مانگه‌ی وه‌ك واده‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه دیاریكرد.
له راگهیهندراوێكیشدا دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، بینالی یڵدرم، كاندیدی ئاكپارتی پیرۆزبایی له ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی جه‌هه‌په كرد و رایگه‌یاند: ده‌نگی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبوڵ له پێشه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی منه. گوتیشی “پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه به‌ڕێوه‌چوو”.
له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی جه‌هه‌په له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پیرۆزبایی له گه‌لی توركیا ده‌كه‌م و دووپاتیكرده‌وه، سه‌ركه‌وتنی جه‌هه‌په له ئیستانبوڵ پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا.
هه‌روه‌ها ئیمام ئۆغلۆ داواشی له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد، هیچ سندووقێكی ده‌نگدان به‌تاڵ نه‌كاته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا گوتی، سوپاسی ئه‌و كوردانه ده‌كه‌م، كه نیشته‌جێی ئیستانبوڵن و له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا متمانه‌یان پێدام و هاوكارم بوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌و پرۆسه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنم.