رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات

0

نوچە-رۆیتەرز

سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەبارەت بە هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان ئێران و ئەمریکا هۆشداری دەدات.

ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە،٢٣ی جونەی لە میانی گوتارێک لە لیسبۆنی پۆرتوگال هۆشداری دایە وڵاتانی کەنداو و گوتی،  ناوچەکە بەرگەی شەڕێکی دیکە ناگرێت.

بە گوتەی گۆترێس، جیهان چیدی ناتوانێ شاهیدی ئاڵۆزیەکی گەورە بێت لەم ناوچە و پێویستە لایەنەکان ددان بە خۆیاندا بگرن و لە هەر جووڵەیەک کە بىیتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ خۆ بەدوور بگرن.

دوو رۆژ بەر لە ئیستاش، گوتەبێژی گۆترێس هەڵوێستێکی هاوشێوەی گرتە بەر و داوا لە لایەنەکان کرد، کە هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە بدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com