نوچە-ئاژانسەکان
جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی کە سەردانی ئیسرائیلی کردووە، لە میانی کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران نابێ هێرش نەکردن بۆ سە ئێران، بە مانای لاوازی ئەمریکا لێکبداتەوە.
بۆڵتۆن گوتی، ئێران لە پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئێران هیچ کات بە دوای ئاشتیەوە نەبووە و بەردەوام بەرژەوەندییەکانی ئەمریکای لە ناوچەکە خستۆتە مەترسییەوە.
بۆڵتۆن کە بڕیارە لە گەڵ راوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی روسیا وئیسرائیل، سەبارەت بە قەیرانی سوریا کۆبێتەوە، ئاڵۆزیەکانی ناوچە و رۆڵی ئێران لەم ئاڵۆزیانە لە گەڵ ئەم دوو لایەنە خستۆتە بەرباس.
نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەم کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییە خوازیاری توندترکردنەوە گوشارەکانی سەر ئێران بووە.
بۆڵتۆن بە ئاماژەکردن بە هەوڵەکانی ئێران بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم، جەختی کردەوە، کە واشنتۆن هیچ کات رێگە نادات ئێران دەستی بەم چەکە ڕابگات.