ئێران هەڕەشە لەم وڵاتانە دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

جێگری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، هۆشداری دەداتە وڵاتانی عەرەبی.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، راوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات و بەحرەین و دەڵێت، بە ئاگرێک یاری دەکەن کە پێوەی دەسووتێن.

عەبدوڵڵاهیان ئەم هۆشدارەی لە سەر ئەکاوتنی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو کردۆتەوە. ناوبراو یەکێکە لە دبلۆماتکارانی نزیک لە سوپای قودسی ئێرانی.

لە درێژەی ئەم لێدوانە هەڕەشە ئامێزانە، رۆژنامەی کەیهان کە لە ژێر چاودیری عەلی خامەنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی چاپ و بڵاو دەبێتەوە، نوسیویەتی”خستنە خوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا، زەبرێکی کوشندە بوو لە سەرۆکی ئەمریکا و سعودیە و ئیماراتیش چاوەڕوانی هێرشی لەم بابەتە بن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com