نوچە-ڤۆڵت ئێم ڤونتاگ
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، باس لە دیارنەبوونی چارەنووسی سەدان هاوووڵاتی ئەم وڵاتە دەکات، کە پەیوەستی ریزەکانی داعش بوونە لە سوریا وعێراق.
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لەم بارەوە رایگەیاندووە:نە تەنها وەک ئەم وەزارەتە،بەڵکوو وەکوو حکومەتی ئەڵمانیاش ئاگامان لە چارەنووسی ١٦٠ ئەندامی داعش نییە کە ئەم وڵاتەیان بەرەو سوریا و عێراق جێهێشتووە و پەیوەستی ریزەکانی ئەم رێکخراوە بوونە.
بە گوێرەی ڕوونکردنەوەیەکی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، ژمارەیەکی بەرچاو لەم کەسانە لە شەڕ گیانیان لە دەست داوە، بەڵام پێدەچێ ژمارەیەکی دیکەش بە نهێنی و بە دوور لە چاوی هێزی ئەمنیەکانی ئەڵمانیا گەڕابێتنەوە سەر خاکی ئەم وڵاتە.
ئەم روونکردنەوەی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، لە سەر داوای پارتی دیموکراتی ئەم وڵاتە بووە.