نوچە-النشرە
سەرچاوەکانی عێراق، هەواڵی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی البلد رەتدەکەنەوە.
گوتەبێژێکی سوپای عێراق رەتیدەکاتەوە، کە ئەمریکا هێزە سەربازی و کارمەندانی خۆی لە بنکەی ئاسمانی البلد، هەڵکەوتوو لە باکوری بەغدا کشاندبێتەوە.
بە گوتەی نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق، واشنتۆن هاوکات گوشارەکانی بۆ سەر بەغدا توندکردووە تاکوو بەغدا رەزامەندی لە سەر گرێدانی گرێبەستی نوێ لە گەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا دەرببرێت.
لە لایەکی دیکەوە، فرات التمیمی، نوێنەری فراکسیۆنی حیکمە لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە جموجۆڵەکانی داعش هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەم جوڵە سەربازیانەی داعش مەترسی لە سەر ئاسایشی بەغدا دروست دەکات.