نوچە-ئاسۆشیتێدپرێس
هەر یەک لە ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێس، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست و نیۆیۆرک تایمز رایانگەیاندووە، کە ئەمریکا بە تۆڵەی تێکشکانی فڕۆکەبێفڕۆکەوانەکەی لە لایەن ئێرانەوە،هێرشە سایبەریەکانی بۆ سەر ئەم وڵاتە دەستپێکردووە.
بە گوێرەی ئەم پێگە رۆژئاواییانە ،ئەمریکا لەم هێرشە سایبەریانە سیستمە کۆمپیۆتریەکانی ئێرانیان کردۆتە ئامانج، کە کاروباری موشەکییان لە ئەستۆیە.
ئێران تاکوو ئیستا بەرامبەر بەم هەواڵە،هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە.