نوچە-گلۆبس
رۆژنامەی گلۆبس لە سەر زاری دبلۆماتکارێکی باڵای سعودیە رایگەیاندووە، لە روانگەوەی سعودیە، وڵاتانی کەنداو و میسر و ئوردن، سەردەمی ململانێ و ناکۆکیەکان لە گەڵ ئیسرائیل بەسەرچووە و لە ئێستادا هەوڵەکان لە پێناو ئاسایی کردنەوەی ئەم پەیوەندیانەن.
بە گوتەی ئەم دبلۆماتکارەی سعودیە، مێژوو هەلێکی زێڕینی لە بەردەم ئاسایی کردنەوەی ئەم پەیوەندیانە داناوە و هیوادارین ئیسرائیل ئەم دەرفەتە بە باشترین شێوە بەکار بهێنێ.
ئەم دبلۆماتکارە ئاشکرای دەکات، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە فەرمی سەردانی سعودیە دەکات.
دەربارەی هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر دوو وڵات، سەرچاوەکەی رۆژنامەی گلۆبس باس لەوە دەکات، کە ئیسرائیل مەترسییەکانی ئێرانی خستە بەرچاوی وڵاتانی جیهان، هەر وەک چۆن تەناهی نیشتمانی ئیسرائیل لە ئەولەوییەتدایە، ریازیش ئەم ڕوانگە هاوبەشەی هەیە.