لەبەر ئەم هۆکارانە پەیکەری حکومەتی عادل عەبدولمەهدی تەواونەبووە

0

  نەوزاد عەلی-سلێمانی

بڕیاربوو ئەمڕۆ دوێنێ، پەرلەمانی عێراق تەواو کردنی کابینەی عادل عەبدولمەهدی بخاتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە دەنگی پێبدات، پەڕلەمانتارێکی پارتی دەڵێت”بەهۆی دیاری نەکردنی کاندیدەکان لەلایەن حکومەتەوە، نەخراوەتە بەرنامەی کار”.                                                                                                                  

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ناسر یوسف هەرکی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەڕلەمانی عێراق، سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند”بەهۆی دیاری نەکردنی کاندیدەکان لە حکومەتەوە، پەرلەمانی عێراق دەنگدا بۆ تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدلمەهدی، نەخستە بەرنامەی کارەوە، بۆیە پەرلەمان  گەڕاندییەوە بۆ حکومەت، تا حکومەت کاندیدەکان دیاری بکات”.                                                                                                 

ناسر هەرکی دەڵێت”حکومەتی عێراق بۆ هەر پۆستێک ناوی دووکاندیدی ناردووە، بۆیە پەرلەمان بە پێویستی زانی بۆ هەر پۆستێک تەنها یەک کاندید دیاریبکرێت، نەک دووکاندید، ئەو کاندیدەش لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە ئەگەر دەنگی نەهێنا ئەوکات کاندیدیکی تر پێشکەش بکرێت”.                                                                              

پەرلەمانتارەکەی پارتی زانیاری زیاتر دەخاتەروو”بڕیارە لەم هەفتەیەدا دەنگدان بۆ تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدلمەهدی، تەواو بکرێت ئەگەر لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن، بەڵام ڕێککەوتن تۆزێک قورسە”.                                                               

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com