نوجەنێت
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی دووبارەی شارەوانی ئیستەنبوڵ، دەستی پێکرد. بەپێی پێشبینییەکان نامەکەی ئۆجەلان بۆ بێلایەن بوونی کوردەکان کاریگەری نابێت.
ئەمڕۆ ٢٣-٦-٢٠١٩، کاتژمێر هەشتی بەیانی، هەڵبژاردنی دووبارەی شارەوانی ئیستەنبوڵ دەستیپێکرد. پێشبڕکێکە لەنێوان بناڵی یڵدرم، کاندیدی ئاکپارتی و ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، کاندیدی جەهەپە-یە. لەبەرئەوەی ئاکەپە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ٣١-٣-٢٠١٩، رازی نەبوو. لەسەر تانەدانی ئاکپارتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڕیاری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنیدا.
لەم هەڵبژاردنەدا، ١٠ملیۆن و٥٦٠هەزارو ٩٦٣کەس، مافی دەنگدانیان هەیە. براوەی یەکەم دەبێتە سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئیستەنبوڵ، هەدەپە بەمەبەستی پشتگیری لە جەهەپە، هیچ کاندیدێکی نییە.
ئەگەرچی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، داوای لە کوردەکان کردووە کە لەم هەڵبژاردنەدا بێلایەن بن، بەڵام چاودێران پێێانوایە، کە ئەم نامەیە کاریگەری لەسەر بڕیاری کوردەکان نابێت لەپێناو شکستی ئاکپارتی پشتگیری کاندیدی جەهەپە دەکەن.