هوک: ئێران هەموو دەرگاکانی داخستووە

0

نوچەنێت-سکای نیوز

نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی دەڵێت، واشنتۆن هیچ پەیامێکی بەرێگەی عەمان رەوانەی تاران نەکردووە.

برایان هوک، بەپرسی دۆسیەی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند، کە واشنتۆن لە سەر گەمارۆکانی ئێران بەردەوام دەبێت و سزای زیاتری بە سەردا دەسەپێنێ.

هوک دەڵێت، گەمارۆکان، ئێرانی لە ٥٠ ملیارد دۆلار بێ بەش کردووە، کە بە هۆی فرۆشتنی نەوتەوە بە دەستی دەهێنێ.

نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دەشڵێت “ئێران هەوڵی هەناردەکردنی  شۆرشی ئێران دەدات و هەوڵی پێکهێنانی هیلالی شیعی دەدات لە وڵاتانی عێراق،سوریا و لوبنان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com