نوچەنێت-رۆیتەرز
جێگری وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، بە ئامانجی کەم کردنەوەی ئاڵۆزیەکانی ناوچە سەردانی تاران دەکات.
ئەندرۆ مۆریسۆن، جێگری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، سبەی ٢٣ـی جون، سەردانی تاران دەکات و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئێرانی کۆدەبێتەوە.
ئاژانسەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن، کە مۆریسۆن لە سەردانەکەی بۆ تاران پەیامێکی گرنگی لەندەن دەگەیێنێتە تاران.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، ئەمڕۆ ٢٢ـی جون لە بەیانێکدا رایگەیاند:لەم دۆخەدا کە رەوشی ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەجێت و چارەنووسی رێککەوتنی ئەتۆمی بە ناڕوونی ماوەتەوە، دەرفەتێکە تا لە گەڵ ئێرانیەکان گفتوگۆ بکرێت.
بەریتانیا هەروەها نگەرانی خۆی لەبارەی سیاسەتی ناوچەیی ئێران دەربڕیوە و رایگەیاندووە، هەڕەشەی ئێران بۆ دەرچوون لە رێککەوتنی ئەتۆمی جێی نگەرانیە.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، هەروەها جەختی لە سەر پابەندبوونی ئەم وڵاتە بە رێککەوتنی ئەتۆمی کردۆتەوە.