نوچەنێت-ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی جون رایگەیاند، سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێ و خەریکی تاوتوێکردنی ئەم پرسەن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەم بارەوە گوتی: بە ئامانجی رێگریکردن لە ئێران بۆ دەست گەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی، گەمارۆی نوێ دەخەنە سەر ئێران.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیشی لەسەر بژاردەی سەربازی بۆ سەر ئێران کردەوە و گوتی “بژاردەی سەربازی دژ بە ئێران لە سەر مێزە”.