نوچە-رۆیتەرز
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رەتیدەکاتەوە ئەم وڵاتە هەر جۆرە پەیامێکی بە رێگەی عەمان ئاراستەی ئێران کردبێت و رایدەگەیەنێت، بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە بەشێکە لە پڕوپاگاندەی ئێرانیەکان.
رۆژی رابردووش ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە سەر زاری چەند بەرپرسێکی ئێرانی رایگەیاندبوو، کە ئەمریکا لە رێگەی عەمان نامەیەکی ئاراستەی سەرانی تاران کردووە، بەڵام دواتر لە لایەن بەرپرسانی ئێرانی بە فەرمی رەتکرایەوە.
ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، لە دوای تێکشکانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا گەیشتۆتە ئەوپەڕی خۆی، بە جۆرێک کە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تادێ زیاتر دەبێت.