نوچەنێت: ئاژانسەکان
رێبەری رەوتی سەدر، لەگەڵ نزیکبوونەوەی فەریزەی حەج، داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، دەبێت رێگە نەدرێت کەسانی سیاسی و ئەو کەسانەی، کە پێشتر چوونەتە حەج ئەمساڵ بچنە حەج.
موقتەدا سەرد، رێبەری رەوتی سەدر هەروەها رایگەیاند: پێویستە دەرفەتێکی باشتر بۆ ئەو کەسانە بڕەخسێت، کە پێشتر حەجیان نەکردووە، بۆئەوەی ئەمساڵ بتوانن ئەو فەریزەیە بەجێبگەیەنن و دواتریش، دەبێت هاریکاری کەسانی بەتەمەن بکرێت بۆئەوەی ئەمساڵ حەج بکەن.
داواکارییەکانی موقتەدا سەدر لە حکومەتی عێراق:
یەکەم: رێگریکردن لە سیاسییەکان لەوەی ئەمساڵ بچنە حەج
دووەم: رێگریکردن لەوانەی کە پێشتر چوونەتە حەج، چ سیاسی و چ کەسانی ئاسایی
سێیەم: دروستکردنی لیژنەیەکی باوەڕپێکراو بۆ بەدواداچوون بۆ رەوشی حاجیان، پێش چوون بۆ حەج تاوەکو گەڕانەوەیان
چوارەم: رەخساندنی هەلی چوونە حەج بۆ ئەو کەسانەی پێشتر نەچوون
پێنجەم: نابێت پشکی کەسوکاری شەهید و بریندار و هاوشێوەکانیان لەسەر حسابی خەڵک بێت
شەشەم: پێشختنی کەسانی بەتەمەن بۆ چوونە حەج
حەوتەم: رێگریکردن لە حەجی هەموو ئەوانەی زیان بە ناوبانگی عێراق دەگەیێنن لە کاتی ئەنجامدانی حەجدا
هەشتەم: رێگریکردن لە مامەڵەی تائیفی لەگەڵ حاجیان
نۆیەم: رێگریکردن لە پشکی حیزبەکان، ئەگەر تەنیا بۆ ئەمساڵیش بێت، ئەگەر بەردەوامیش قەدەخەبکرێت باشترە
دەیەم: هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی سعودیە بکرێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە حاجیانی عێراق بەشێوەیەکی گونجاو