نوچە-رۆیتەرز
سەرانی ئەورپا، بڕیاری درێژکردنەوەی سزاکانی سەر مۆسکۆیان دەرکرد.
گوتەبێژی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، سەرانی ئەوروپا بڕیاری سزاکانی سەر روسیا-یان تا جانیوەری ٢٠٢٠ درێژکردەوە.
ئەم سزایانە لە پەیوەندی لە گەڵ دەستوەردانەکانی روسیا لە ئۆکرانیا، بە سەر روسیادا سەپێندراون.
یەکێتی ئەوروپا، بۆ یەک جار و دوای ئەوەی کە لە مارسی ٢٠١٤ روسیا نیمچەدوورگەی کریمەی لکاند بە خاکی خۆیەوە، بڕیاری سزادانی پەسەند کرد.
پریبین ئامان، گوتەبێکی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، لە ئیستادا ئەم گەمارۆیانەی سەر مۆسکۆ بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە درێژکراونەتەوە، هۆکارکەشی پابەندنەبوونی روسیایە بە رێککەوتنی مینسک.