ترەمپ بڕیاری ئۆپەراسیۆنی دا

0

نوچە-ئاژانسەکان

رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، ئاشکرای دەکات لە کاتێکدا ئێوارەی رۆژی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ  بڕیاری هێرشی  کاتی و سنورداری  بۆ سەر ئێران راگەیاند، بەڵام بە هۆکاری ناڕوون دواتر ئەم هێرشەی دواخست.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، ئەم هێرشە بڕیار بوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی،٢١ی جون بکرێتە سەر ئێران.

ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێسیش، ئەم ڕاپۆرتەی پشڕاست کردۆتەوە.

هیچ کام لەم دوو پێگەیە، ئاماژەیان بە ناوی سەرچاوەکانیان لە دەوڵەتی ترەمپ نەکردووە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە ترەمپ بڕیاری دابوو بنکە سەربازیەکانی ئێران و لەوانەی ناوەندی رادار و پەدافەندی موشەکی ئێران بکرێنە ئامانج. تەنانەت پلانی ئەم هێرشە لە سەرەتای خۆیدابووە، بەڵام بە بڕیاڕیکی لەناکاوی ترەمپ، پلانی هێرشەکە راگیراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com