نوچەنێت
سوپای ئەمریکا ئاشکرای دەکات، کە فڕۆکەکەیان لە خاکی ئێراندا نەپێکراوە، بەڵکو موشەکی ئێرانی لە ئاسمانی گەرووی هورموز تێکیشکاندووە.
بەگوێرەی هەردوو ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز و ئەسۆشیەتد پرێس، لەزاری چەند سەرچاوەیەکی سەربازیی ئەمەریکی بڵاویان کردووەتەوە، ئێران فڕۆکە ئەمریکییەکەی لە ئاسمانی گەرووی هورموز خستووەتەوە خوارەوە نەک ئێران.
پێشتر ئاژانسی ئیرنای سەر بە ئێران بڵاویکردبووەوە، سوپای ئێران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکیان لە کاتی بەزاندنی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران خستووەوە خوارەوە، بەرپرسانی ئەمەریکاش هەواڵەکەیان رەتکردەوە.