نوچەنێت: ئاژانسەکان
ئێران خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکای راگەیاند و ئەمریکاش رەتیدەکاتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئێرنا، سوپای پاسداران، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لە جۆری ئار کیو چوار گڵۆباڵ هۆک، لە ناوچەی چیاکانی موبارەک لە پارێزگای هورمۆزگان و لە باشووری ئەو وڵاتە خستووەتە خوارەوە، کە ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری بووە.
لە بەرامبەردا، بێل ئۆریان، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا، ئەو هەواڵەی رەتکردەوە و رایگەیاند “هیچ فڕۆکەیەکی ئەمەریکی لەو ناوچانە نەفڕیووە”.
ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە هەموو کات زیاترە. هەروەها واشنتۆن، تاران بە هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات و ئێران رەتیدەکاتەوە.