نوچەنێت: تایبەت
دوابەدوای هێرشی موشەکی بۆسەر ئۆفیسی کۆمپانیا بیانییەکان لە بەسرە، لە شاری موسڵ ـیش هێرشکرایە سەر ئەو ناوەندەی، کە هێزەکانی ئەمریکی تێدایە. بەرپرسێکی پارتی ـیش لە موسڵ، دەڵیت “هیڕش نەکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا”.
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی موسڵ، لە شاری موسڵ هێرشکرایە سەر ئەو ناوەندەی کە هێزەکانی ئەمریکای لێیە. هێرشەکە بە کاتیۆشا ئەنجامدراوە.
بەپێی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، رەوشەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و ئەو سەکۆ موشەکییە دۆزراوەتەوە کە هێرشەکەی لێوە ئەنجامدراوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەمزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ـی پارتی لە موسڵ، لە بارەی هێرشی ئەمڕۆ بۆ سەر ناوەندێکی سەربازی لەو پارێزگایە، رایگەیاند: هێرش نەکراوەتە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکی بەڵکو بە موشەک هێڕش کراوەتە سەر بنەکەیەی سەربازی عێراقی و لە نزیکی کەوتووەتەخوارەوە بێ زیان بووە.
سەعید مەمۆزینی دەشڵێت، خروقاتی حەشدی شەعبی لە ناو موسڵ و دەورووبەری بەردەوامە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، له موسڵ دهست بهسهر سهكۆیهكى موشهكیدا گیراوە، كه رووبە كۆشكى سەرۆکایەتی لهو شارهدا ئاراسته كراوه.
كۆشكى كۆمارى له موسڵ هێزهكانى ئهمریكا و فهرماندهى ئۆپهراسیۆنهكانى موسڵی تێدا جێگیر كراوه.
