نوچە-رۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرای دەکات، سێ وڵاتی ئەوروپی هەوڵە دبلۆماسیەکانی خۆیان لە گەڵ ئێران چڕتردەکەنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز،هەر یەک لە وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەڕەنسا وئەڵمانیا بڕیارە سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی سەردانی تاران بکەن.
دبلۆماتکارێکی ئەوروپا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەزی گوتووە، پشوودرێژی ئەوروپا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە کەمترین ئاستی خۆیدایە و دەبێ ڕوسیا وچینیش ئامادەی مەیدانی دانوستانەکە بن.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئێران بە رۆیتەرزی گوتووە، ئەگەر ئەوروپایەکانیش لە سەر مانەوە رێککەوتنی ئەتۆمی هاوڕا بن بە دڵنیاییەوە توانا ودەسەڵاتی ئەوەیان نییە، کە ئەم رێککەوتنە رزگاربکەن.