نوچە-ئاژانسەکان
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەم وڵاتە لە گەڵ فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆیان ئەنجام دا.
مایک پەمپیۆ و مۆگری، لەم گفتوگۆیەدا سەبارەت بە هەر یەک لە وڵاتانی ئۆکرانیا، ئێران، ڤەنزۆێلا و چەند وڵاتێکی دیکە بیروڕایان گفتوگۆیان ئاڵۆگۆڕ کردووە.
پەیوەندییەکانی واشنتۆن و یەکێتی ئەرووپا، بەرژەوەندی هاوبەشی دوو لایەن و هەڕەشەکانی بەردەم هەردوولا، بە تایبەت پێکهاتەی بەرگری وئەمنی ئەرووپا تەوەرێکی دیکەی ئەم گفتوگۆیەی نێوان پەمپیۆ و مۆگرینی بووە.
ئاژانسەکانی هەواڵ، پێشتر گریمانەیان کردبوو کە تەوەری سەرەکی ئەم دیدارە، ئێران و سیاسەتی ناوچەیی ئەم وڵاتەیە.