نوچە-روسیا الیوم
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەڵێت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان لە رووی ئەمنیەوە هاوکاری وڵاتانی تورکیا و سوریا دەکەن.
فالح الفیاض، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی روسیا الیوم ی گوتووە، لە رووی ئەمنی و هەواڵگریەوە بەرەدوام دەبن لە هاوکار و پەیوەندییەکانیان لە گەڵ سوریا.
بە گوتەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئەوەی ئێستا بۆتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەی، ئامادەبونی گروپی تیرۆریستی داعش لە سنورەکانی سوریا و بەرەدوام بوونی ململانێ لە سنورەکانی تورکیا وهێزە کوردیەکانی سوریایە.