نوچە-ئاسۆشیتێدپرێس
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی ئێرانە.
سەرۆکی ئەمریکا، بەر لە دەستپێکی سەردانەکەی بۆ ئەیالەتی فلۆریدا، رایگەیاند ئێران وڵاتێکی تیرۆریستیە و لە سەر چالاکییە تیرۆریستیەکانی بەردەوامە.
ترەمپ بە بەراوردکردنی دۆخی رژێمی ئێران، لە سەردەمی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، گوتی، ئێستا کۆماری ئیسلامی لاوازتر بووە و چیتر دروشمی مەرگ و نەمان بۆ ئەمریکا لە لایەن ئەم وڵاتەوە نابیسترێ.
هەفتەنامەی تایم لە سەر زاری ترەمپ بڵاوی کردۆتەوە، کە واشنتۆن لە هەموو ڕویەکەوە ئامادەیە بەرەنگاری هەڕەشە و هێرشەکانی ئێران بێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا بە هەفتەنامەی تایمی گوتووە، هێڵی سوری ئەوان بۆ ئێران چەکی ئەتۆمییە، ئەگەر پێویست بکات بە بەربەستکردنی رێگەی ئێران بە گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی بژاردەی هێرشی سەربازی دەگرنە بەر.