نوچە-رۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، هێرشی موشەکی کراوەتە سەر چەند کۆمپانیایەکی بیانی لە بەسرەی عێراق.
رۆیتەرز لە سەر زاری بەرپرسانی پۆلیسی عێراق رایگەیاندووە، بە موشەک هێرش کراوەتە سەر یەکێک لە نووسینگەکانی کۆمپانیای ئیکسون موبیل لە شاری بەسرە.
لەو شوێنەی کە هێرشی کراوەتە سەر، چەندین کۆمپانیای گەورەی رۆژئاوایی و ئەمریکی جێگیر کراون.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دوو کرێکاری عێراقی برینداربوونە و موشەکەکە جۆری کاتیۆشا بووە و لە ١٠٠ مەتری شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەندانی ئیکسون موبیل تەقیوەتەوە.