نەتەنیاهۆ بەشداری کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی دەبێت

0

نوچە-النشرە

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بە ئاماژەدان بە بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی مەنامە، باس لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وڵاتانی ئیسرائیل، ئەمریکا و روسیا دەکات لە شاری ئۆرشەلیم.

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات بەشداری لە کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی لە مەنامە دەکات.

نەتەنیاهۆ دەڵێت، بە ئاشكرا و بە نهێنی پەیوەندی لە گەڵ زۆریەک لە وڵاتان و سەرانی عەرەبی هەیە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پێشوازی خۆی لە کۆبوونەوەکەی بەحرەین دەخاتە ڕوو و دەشڵێت، پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکات.

جێی ئاماژەیە، بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا راوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی هەر یەک لە وڵاتانی ئیسرائیل، روسیا و ئەمریکا لە ئۆرشەلیم کۆببنەوە. پێدەچێ بەشێک لە گفتوگۆکانی ئەم کۆبوونەوە داخراوە تایبەت بێت بە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com