ئەمریکا ناردنی هێز تاوتوێ دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

دوابەدوای هێرش بۆ سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە ئاوەکان عەمان، تیمی ئاسایشی نیشتمانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پرسی ناردنی هێزی زیاتر بۆ ناوچەکە تاوتوێ دەکات.

دوو بەرپرسی ئەمریکی بە سی،ئێن،ئێن یان گوتووە، چاوەڕێ دەکەن لە رۆژانی داهاتوو، تیمی ئاسایشی نیشتمانی دۆناڵد ترەمپ، پرسی رەوانە کردنی هێزێکی نوێ بۆ ناوچەکە تاوتوێ بکات.

سەرچاوەکان با س لەوە دەکەن جارێ ڕوون نییە، کە سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کۆتایی لەم بارەوە چی دەبێت.

پاتریک شاناهان، سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رۆژی هەینی ئاماژەی بەم بابەتە کردبوو.شاناهان لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا هێزی زۆرتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن یان نا؟ گوتبووی، پنتاگۆن بەردەوام پلان بۆ ئەگەرەکان دادەنێت.

بە گوتەی بەرپرسانی ئاگادار، ناردنی هێزی نوێ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ئێران و دەسترێژیەکانیەتی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com