هاوپەیمانی نەسر هەڕەشە دەکات

0

نوچە-المسلە

جێگری هاوپەیماێتی نەسر دەوڵەتی ئێستای عێراق بە ناکارامە وەسف دەکات و هەڕەشە دەکات، ئەگەر بە زووترین کات بەڵێنەکانی نەخاتە بورای جێبەجێکردنەوە، رێگەی دیکە دەگرنە بەر.

احسان ثعبان الشبلی، جێگری هاوپەیمانی نەسر دەوڵەتی عێراق بە کابینەیەکی دابەشکراو بە سەر باڵ  ولایەنە سیاسیەکان وەسف دەکات و دەڵێت، ئەگەر بە زووترین کات هەوڵی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی نەدات، دەنگی متمانە لە کابینە وەردەگرنەوە.

بە گوتەی جێگری هاوپەیمانی نەسر هیچ کام لە بەڵێنەکانی کابینەی عادل عەبدولمەهدی، نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە بە دەیان هەزار کەس بێکارمان هەیە کە دەرچووی زانکۆن، دۆخی کارەبا لەو پەڕی خراپیدایە و-وڵات بەرەو هەڵوەشاندەوە دەچێت.

احسان ثعبان الشبلی هەروەها دەڵێت، گەندەڵی سەرتاپای دەوڵەتی سست و لاواز کردووە و ئەنجومەنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هیچ هەنگاویک هەڵناگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com