نوچە-سی،ئێن،ئێن
ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا، هێرشی ئێرانی بۆ سەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی خۆی پشتڕاست کردەوە.
ناوەندی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو موشەکێکی زەمین بە ئاسمانی ئێرانی فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئەمریکای جۆری ئێم کیو ٩ی کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا کەوتۆتە خوارەوە.
بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکا بە کەناڵی سی،ئێن،ئێنی گوتووە، کە لە هێرشێکی دیکەدا ئێران هەوڵی کردنە ئامانجی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دیکەی ئەمریکای داوە، بەڵام تیایدا سەرکەوتوو نەبووە.
ئەمریکا ئێرانی وەک ئەنجامدەری هێرش بۆ سەر کەشتیە نەوتهەڵگرەکان لە ئاوەکانی عەمان، تۆمەتبارکردووە.