نوچە-تسنیم
رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم رایگەیاند، بە گرتنە بەردەم سیاسەتی نیشتمانی و بنیاتنەر و بە گوێرەی دەستوری عێراق، لەمەودوا وەک ئۆپۆزسیۆن بەردەوام دەبێ لە کاروچالاکیەکانی.
نووسینگەی عەمار حەکیم رایگەیاندووە، لە میانی کۆبوونەوەی نائاسایی رۆژی رابردوویان لە بارەگای سەرەکی ئەم ڕەوتە کە تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی دۆخی گشتی عێراق و پرسەکانی خزمەتگوزاری و کێشەکانی بەردەم ئەم پرۆسەیە، گفتوگۆ لە سەر رەهەندە جیاوازەکانی ئەم پرسانە و ئاستی چالاکییەکانی دەوڵەتی عێراق لەم بوارە کراوە.
لە ئەنجامی ئەم دانیشتنەیدا، رەوتی حیکمە بڕیاری داوە بە گوێرەی دەستوری عێراق، وەک ئۆپۆزسیۆن درێژە بەکاروچالاکییەکانی بدات،هەروەها پەبەندبوونی خۆی بە یاساکانی پەیوەست بەم بوارە راگەیاندووە.