نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکی پەرلەمان ئاگاداری کردینەوە، کە ڕۆژی 22 ی ئەم مانگە دەنگ بە بە تەواوکردنی کابینەی حکومەت و پڕکردنەوەی ئەو پۆستانە دەدات، کە تائێستا بەشیوەی وەکالە بەڕێوە دەرێن.
رۆژی 30ی حوزەیرانی 2019 بەپێی ئەو بڕیارەی لە پەرلەمانی عیراق دەكراوە دوایین وادەیە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستانەی بەشێوەی وەكالەت لە كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی پڕكراونەتەوە، دوای ئەو ماوەیە شەرعیەتی یاساییان نامێنێ و دەبێت بەكەسانی دیكە شوێنەكان پڕ بكرێتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە تەواکردنی کابینەی کەی عادل عەبدولمەهدی، رایگەیاند “رۆژی شەممە 15-6-2019 لە دوای کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی پەرلەمان پەرلەمانتارانی ئاگادار کردەوە، کە ڕۆژی 22-6-2019 کۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەتە بە تەواوکردنی کابینەی حکومەت”.
دووبەردانی گوتیشی “بڕیارە هەر لەو کۆبوونەوەیەشدا، ئەو پۆستانە پڕبکرێنەوە، کە تاکو ئێستا بەشێوەی وەکالەت لە حکومەتی عێراقی بەڕێوەدەبرێن”.