نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جەخت دەکاتە سەر سیاسەتی وڵاتەکەی بۆ خۆبەدوور گرتن لە شەڕ لە گەڵ ئێران و هاوکات دەشڵێت “ئاسایشی کەشتیڕانی لە گەرووی هۆرموز گرەنتی دەکات”.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەروەها دەڵێت، ئێران چەند هێرشێكی کردۆتە سەر کەشتیە نەوتهەڵگرەکان، تا بەربەست لە سەر هاتووچۆی کەشتیەکان درووست بکات.
بە گوتەی پۆمپیۆ، ئێرانیەکان دەبێ لەوە تێبگەن ئەمریکا هەموو هەوڵێکی دیپلۆماسی و غەیرە دیپلۆماسی بۆ گرەنتیکردنی ئاسایشی گەرووی هۆرموز دەگرێتە بەر.