بەریتانیا هەڕەشە لە ئێران دەکات

0

نوچەنێت-سکای نیوز

بەریتانیا وێڕای رەتکردنەوەی هەواڵی بانگهێشتکردنی باڵیۆزی خۆی لە تاران لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە، تاران بە تێکدانی باری ئەمنی و ئاسایشی ناوچەکە تۆمەتبار دەکات و راشیگەیاندووە “بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە بەرژەوەندی خۆیان دەکەن لە ناوچەکە”.

جێگری وەزیری بەرگری بەریتانیا، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی جون لەم بارەوە رایگەیاند: ئاڵۆزیەکانی ناوچە و سیاسەتەکانی ئێران بۆ ئێمە جێی نگەرانیە، گەرووی هۆرموز رێڕەوێکی ئاوی نێودەوڵەتییە و ئەویە بەلامانەوە گرنگە پاراستنی باری ئاسایشێ ئەم ناوچەیە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، ئێران نفوز و دەسەڵاتی بە وەکالەتی خۆی لە سوریا، بەحرێن، عێراق و وڵاتانی دیکە پەرەپێداوە. ئەمەش وای کردووە، کە ناوچەکە گرژی زیاتر بە خۆوە ببینێت، رێگە بە ئێرانیش نادەین گەرووی هۆرموز بخاتە مەترسییەوە.

بە گوتەی جێگری وەزیری بەرگری بەریتانیا، ئێران نابێ گومانی هەبێت، کە بەریتانیا لە پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی لە ئاوەکانی کەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دڕدونگە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com