نوچەنێت-ئاژانسەکان
باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران، بە هۆی هەڵوێستی ئەم وڵاتە لەبارەی رۆڵی تاران لە هێرش بۆ سەر کەشتیە نەوتهەڵگرەکان لە دەریای عومان، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە: هۆکاری ئەم بانگهێشتکردنەی باڵیۆزی بەریتانیا، لێدوانی دوور لە ڕاستی وەزیری دەرەوەی بەریتانیایە، کە کوێرکوێرانە پەیڕەوی لە ئەمریکا دەکات و ئێران بە هێرشکردنە سەر کەشتیە نەتهەڵگرەکان لە ئاوەکانی عومان تۆمەتبار دەکات.
رۆژی ١٤ی جون، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند “بە پێێ ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، تا رادەیەکی زۆر دڵنیایە، کە ئێران و سوپای پاسداران ئەنجامدەری هێرش بۆ سەر کەشتیە نەوتهەڵگرەکان بووە.
جێرمی هۆنت، هەروەها گوتبووی، کە هیچ بەڵگەیەکمان پێ نییە، کە بانگەشەی ئەمریکا سەبارەت بە هەبوونی رۆلێ ئێران لەم هێرشانە رەتبکەینەوە.