نوچەنێت-یۆرۆ نیوز
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رێگەی بە عێراق دا بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە بە مەبەستی دابینکردنی وزە،کارەبا لەئێرانەوە هاوردە بکات.
ئەم هەواڵە، ئەمڕۆ شەممە ١٥ی جون، لە لایەن دوو سەرچاوەی دەوڵەتی عێراق پشتڕاست کراوەتەوە.
سەرچاوەکان رایانگەیاندووە، لە میانی گفتوگۆی تەلەفۆنی رۆژی رابردووی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، ئەم رێککەوتنە کراوە.
ئەم بڕیارەی ئەمریکا لە دوای سەپاندنی سزا نوێکانی بە سەر ئێراندا،دەگمەنە.
واشنتۆن جەختیشی کردۆتەوە، سەرباری ئەم بەخشینە، بەغدا دەبێ بیر لە دۆزینەوە بەدیلێک بۆ کارەبای ئێران بکاتەوە.