نوچەنێت-ئاژانسەکان
میدیاکانی سوریا باس لە تەقینەوەیەکی گەورە لە بەشی رۆژئاوای ئەم وڵاتە دەکەن.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی جون، تەقینەوەیەکی بەهێز لە جبەخانەی سوپای سوریا لە رۆژئاوای شاری دیمەشق ڕوویدا.
هێرش بۆ سەر ئەم ناوچە سەربازیە لە کاتێکدایە، کە تاکوو ئێستا هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە ناڕوونە و لە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەم تەقینەوەیە، زانیاریەکی پشتڕاستکراو لە بەردەست نییە.
چەند ئاژانسێکی هەواڵی جیهان، گریمانەی ئەوە دەکەن ئەم هێرشە لە لایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە ئەنجام درابێ.