نوچەنێت-بغداد الیوم
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، لە بارەی رەوشی ئاڵۆزی ناوچەکە و تەنگژەی نێوان ئێران و ئەمریکا لە گەڵ مایک پەمیۆ گفتوگۆیەکی ئەنجام دا.
نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەم پەیوەندیە تەلەفۆنیە رۆژی رابردوو ئەنجام دراوە.
تەوەری سەرەکی گفتوگۆی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، قەیرانی پێکهاتوو لە ناوچەکە و هەروەها ململانێکانی تاران و واشنتۆن بووە.
عادل عەبدولمەهدی جەختی کردۆتەوە، سەر هێورکردنەوەی دۆخەکە و رایگەیاندووە، قەیرانی ئێستا لە پەیوەندیەکانی تاران و واشنتۆن کار دەکاتە سەر ئاسایشی عێڕاق و سەرجەم وڵاتانی جیهان.
پەمپیۆش دڵنیایی داوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە هاوکاریەکانی واشنتۆن و بەغدا لە شەر دژ بە تیرۆر بەردەوام دەبێت.