بەریتانیا: سوپای پاسدارانی ئەنجامدەری هێرشەکانە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

بەریتانیا رایدەگەیەنێت، ئێران و سوپای پاسدارانی ئەم وڵاتە، بەرپرسیار و ئەنجامدەری سەرەکی هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگرەکان لە دەریای عومان.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە بەیانێکدا جەخت دەکاتەوە، کە تا ڕادەیەکی زۆر دڵنیایە، کە سوپای پاسدارانی ئێرانی هێرشی کردۆتە سەر کەشتیە نەوتهەڵگرەکان لە دەریای عومان.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هەروەها بەرپرسیارێتی هێرش بۆ سەر چوار کەشتی نەوتهەڵگرەکەی دیکەی لە بەندەری فوجەیرە خستۆتە پال ئێران.

جێرمی هۆنت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، وێڕای ئیدانەکردنی ئەم هێرشانە دەڵێت “ئێران یاسا نێودەوڵەتیەکانی پێشێل کردووە. هەروەها داوای لە تاران کردووە کۆتایی بەم هێرشانە بهێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com