فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە لایەن ئێرانەوە کرایە ئامانج

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

هێزەکانی ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا، کاتژمێرێک پێش هێرش بۆ سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە کەنداوی عومان، کردۆتە ئامانج.

رۆژی پێنجشەممە (١٣-٦-٢٠١٩) لە کەنداوی عومان نزیک لە گەرووی هورمز، هێرشکرایە سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگر، بەوهۆیەوە کەشتییەکان زیانیان پێگەیشت. لەدوای رووداوەکە لەلایەن ئەمریکاوە، ئێران بەهێرشی سەر ئەو دوو کەشتییە تۆمەتبار کرا و ئێرانیش بە تووندی رەتیدەکاتەوە.

میدیای ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی وڵاتەکەیەوە دەڵێت، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو کاژێرێک پێش هێرش بۆ سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە کەنداوی عومان، هێزەکانی ئێران مووشەکێکیان ئاراستەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا کردووە.

کەناڵی سی ئێن ئێن ـی ئەمریکی، بەبێ ئاماژەدان بەناوی بەرپرسەکە بڵاویکردەوە، کاژێرێک پێش هێرش بۆ سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە کەنداوی عومان، هێزەکانی ئێران مووشەکێکیان ئاراستەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا کردووە، بەڵام مووشەکەکە بەر فڕۆکەکە نەکەوتووە و کەوتووەتە نێو ئاوی کەنداو.

سی ئێن ئێن دەڵێت، پێش هاویشتنی موشەکەکە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە، کە لەجۆری “ئێم کیو ناین” بووە چاوێری چەند بەلەمێکی ئێرانی کردووە، کە لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان نزیک بوونەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com