هێرش کرایە سەر گەورەترین بنکەی ئاسمانی عێراق

0

نوچەنێت-السومریە نیوز

پێگەیەکی ئەمنی عێراق باس لە هێرش کردنە سەر گەورەترین بنکەی ئاسمانی ئەم وڵاتە دەکات.

پێگەی هەواڵی السومریە نیوز، کە بە پێگەیەکی ئەمنی عێراق هەژمار دەکرێ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی جون رایگەیاند: بە هاون هێرش کراوەتە سەر بنکەی ئاسمانی “بلد”هەڵکەوتوو لە باشوری پارێزگای سەلاحەدین.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم هێرشە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

بنکەی ئاسمانی بلد، لە ٦٤ کیلۆمەتری باکوری شاری بەغدا هەڵکەوتووە و وەک گەورەترین بنکەی ئاسمانی ئەم وڵاتە هەژمار دەکرێت. بەشێکی زۆری فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئێف -١٦ـی ئەمریکی، لەم بنکەیە جێگیر کراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com