نوچەنێت: ئاژانسەکان
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا دەڵێت، پەیوەندیەکانی مۆسکۆ و واشنتۆن لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەچێت.
سەرۆکی روسیا، لە میانی چاوپێکەوتنێک لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕوسی، لە بارەی داهاتووی پەیوەندیەکانی مۆسکۆ و واشنتۆن هۆشداری دەدات.
پوتین رەخنەی لە واشنتۆن گرتووە و دەڵێت “تەنها لە چەند ساڵی رابردوودا ئەمریکا دەیان سزای بەسەر مۆسکۆدا سەپاندووە”.
سەرۆکی روسیا هیوای خواستووە کە لە گەڵ ئەمریکا بگەن بە رێککەوتن و دۆخەکە هێور بکەنەوە.
پوتین، هەروەها نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دۆخی ئاڵۆزی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەبرێ و دەڵێت “ئەوەی ئەم رۆژانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات، جێی نیگەرانییە”.