نوچەنێت-رۆیتەرز
مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە میانی پرێس کۆنفراسێکدا جەخت دەکاتە سەر بەردەوام بوونی گوشارەکانی سەر ئێران.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ویستی ئەمریکا بۆ مانەوەی ئێران لە رێککەوتنی ئەتۆمی، ئۆرتاگۆس دەڵێت: لە سەرەتاوە بە ئاشکرا رامانگەیاندووە “نامانهەوێ ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی رابگات، بە پێچەوانەوە، یانی کارەسات بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
گوتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا دەشڵێت “لە سەر سیاسەتی گوشاری رادەبەدەر بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبین، بە تایبەتی، کە ئامانجی ئێمە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و سیاسەتی تێکدەرانەیەتی لە ناوچەکە”.
ئۆرتاگۆس دەشڵێت، لە هەر هەوڵێک بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە پێشوازی دەکەین، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێ بە ئاراستەی لاوازکردنی سیاسەتی ناوچەیی ئێران هەنگاو بنێ، ئەمە پەیامی ڕوونی واشنتۆن و هاوپەیمانەکانیەتی لە ناوچەکە.