شەڕ لە ئاوەکانی کەنداو دەستی پێکردەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

کەناڵی هەواڵی ئاڕ تی عەرەبی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی جون رایگەیاند، لە  دەریای عەمان هێرش کراوەتە سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگر.

لە لایەکی دیکەوە کەنالی المیادین رایگەیاندووە، تەقینەوە لە دوو کەشتی نەوتهەڵگری زەبەلاح لە دەریای عەمان ڕوویداوە.

ئەم دوو کەشتییە نەوتیان لە ئاوەکانی کەنداو بەرەو دەریای عەمان گواستۆتەوە.

بەریتانیا بە فەرمی هۆشداری داوەتە ئەو کەشتیانە، کە لە ئاوەکانی کەنداو لە هاتووچۆدان.

کەناڵی سکای نیوزیش باس لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکات، دوو کەشتییە نەوتهەڵگرەکە ئاڵای دوورگەکانی مارشاڵ و پانامایان پێبووە.

تاکوو ئیستا لە زیانی گیانی سەرنشینەکانی ئەم دوو کەشتیە زانیاری ورد و پشتڕاستکراو بڵاو نەبۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com