نوچه‌نێت
بزووتنەوەی گۆڕان راگەیێندراوێکی لەبارەی رووداوەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت: “به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەڕەشەی له هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی کردووە”.
بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیێندراوەکەدا کە ئەمڕۆ (سێشەممە 11-6-2019) بڵاویکردووەتەوە رایدەگەیێنێت: “ئه‌م جۆره ره‌فتاره نابه‌رپرسیارانه ئاسایشی ناوچه‌که و شاری سلێمانی تێکده‌دات. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌تووندی ئیدانه‌ی ده‌کات و ئۆباڵی هه‌ر رووداوێکی نه‌خوازراو ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی که رێز بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیان و که‌رامه‌تی هاووڵاتیانی کوردستان دانانێن”.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای لێکۆڵینه‌وه له‌کۆی هه‌ڕه‌شه و رووداوه‌که ده‌کات و راشیدەگەیێنێت: “پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان رێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردن و رێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه و رووداوانه
ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان:
شه‌وی سێ شه‌ممه، 11ـی 6ـی 2019، له ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان له هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی، ھێزێکی زۆر لە ھەڵسوڕاوانی خۆبەخش کۆبوونەوە. دوای ئەوە بەھۆی دروستبوونی ئاڵۆزی لەگەڵ گرووپێکی چه‌کداری به‌ناو سکیۆریتی، کاکه (رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و، چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیرده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌کرێن.
ئه‌م جۆره ره‌فتاره نابه‌رپرسیارانه ئاسایشی ناوچه‌که و شاری سلێمانی تێکده‌دات. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به تووندی ئیدانه‌ی ده‌کات و ئۆباڵی هه‌ر رووداوێکی نه‌خوازراو ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی که رێز بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیان و که‌رامه‌تی هاووڵاتییانی کوردستان دانانێن.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای لێکۆڵینه‌وه له کۆی هه‌ڕه‌شه و رووداوه‌که ده‌کات. پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان رێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردن و رێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه و رووداوانه و پێویسته تۆمه‌تبارانیش سزای یاسایی وه‌ربگرن.
هاوخەمی و سه‌ره‌خۆشی له هاوسه‌ر و خێزان و که‌سوکاری رێبەند فه‌رهاد ده‌که‌ین که له‌پێناوی به‌رگری له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان شه‌هید بووه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
11ی 6ی 2019