نوچە-انتخاب
پەیمانگای ئاشتی ئەمریکا، راپۆرتێکی سەبارەت بە دۆخی هەستیاری عێراق وناوچە جێناکۆکەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، بڵاو کردەوە.
پەیمانگای ئاشتی ئەمریکا، لە ماوەی رابردودا شاندێکی رەوانەی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە. لە دوتویێ لێکٶڵینەوەیەکی مەیدانی ئەم راپۆرتەی بڵاو کردۆتەوە.
راپۆرتەکە ئاماژە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە عێراق وبە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان دەکات و وەکوو هەوڵێکی ئەرێنی وەسفی کردووە و هیوای خواستووە، ئەم هەواڵانە ببنە هۆی سەقامگیربوونی هەرێمی کوردستان.
ئەنیستیتۆی ئاشتی ئەمریکا لە بارەی ئەو ناوچانەی کە پێشتر لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعشدا بوونە، دەڵێت، ناوچەکانی جێی ناکۆکی هەرێم و بەغدا لە دۆخێکی هەستیار و مەتریسیداردان و بە گشتی ناسەقامگیری پێوە دیارە.
بە گوێرەی راپۆرتەکە، ئەگەر کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر نەکرێن، گەڕانەوەی داعش ئەگەرێکی بەهێزی لەبەردەمدایە..
راپۆرتەکە جەختیش دەکاتەوە، کە نەبوونی پلان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان، هۆکارێکی سەرەکی بەردەوام بوونی قەیرانەکانە.
پەیمانگای ئاشتی ئەمریکا گوتی، تەنها پشتیوانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی جیهان بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکان وەڵامدەر نییە.