ئیمارات: دەبینە بەشێک لە رێککەوتن لە گەڵ ئێران

0

نوچە-روسیاالیوم

«عبدالله به زاید آل نهیان»، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیمارات لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، دەبێ وڵاتانی ناوچەکە بەشێک بن لە هەر رێککەوتنێکی نوێ کە لە گەڵ ئێران دەکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئیمارات، هەروەها پێشوازی لە رۆڵی ئەڵمانیا بۆ ڕەوینەوەی ناکۆکی و ئاڵۆزیەکان لە ناوچەکە کردووە و دەڵێت، هەموو لایەنەکان لە بارەی کەم کردنەوەی ناکۆکیەکان بەرپرسیارێتی قورسیان لە سەر شانە.

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئیمارات، هەموو وڵاتانی ئەوروپی هەڵوێستی هاوبەشیان بەرامبەر بە سیاسەتی ناوچەیی ئێران هەیە.

«عبدالله به زاید آل نهیان» گوتی، هێرشی ئێرانیەکان بۆ سەر بەندەری فوجەیرزە تەنها ئیماراتی نەکردە ئامانج، بەڵکو کردنە ئامانج و هۆشداری بە هەموو ئەو وڵاتانە بوو کە کەشتیە نەوت هەڵگرەکانیان بەم رێڕەوەدا هاتوچۆ دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com