واشنتۆن: ئێرانیەکان رەچاوی رێوشوێنی دەریایی دەکەن

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

فەرماندەی کەشتی جەنگی ئابراهام لینکۆڵن، کە لە ٣٠٠ کیلۆمەتری رۆژهەڵاتی دەریان عەمان جێگیر کراوە، دەڵێت “ڕەفتاری ئێران لە دەریا بە گوێری رێوشوێنە دەریایی و سەربازیەکانە”.

ئادام جان ڤید، فەرماندەی گروپی لینکۆڵن دەڵێت، لە دوای جێگیرکردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئابراهام لینکۆڵن لە ئاوەکانی کەنداو، رەفتاری ئێرانیەکان ستاندارد و پڕۆفیشناڵ بووە و بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتیەکان جوڵاونەتەوە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسە سەربازیەی ئەمریکا، تاکوو ئێستا چەندین جار لە گەڵ ئێرانیەکان پەیوەندییان هەبووە، بەڵام لە کاتی نزیکبوونەوەیان هەوڵیان نەداوە رێگری لەوان بکەن یان بە جۆرێک هەڵسوکەتیان نەکردووە، کە بکەونە  دۆخی بەرگرییەوە.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، کە فرانک مەک کەنزی، سەرۆک ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەڵێت، ئێرانیەکان پلانی هێرشیان بووە بۆ سەر هێزەکانیان لە عێراق، بەڵام دوای ئەوەی، کە واشنتۆن هێزی ڕەوانەی ناوچەکە کردووە، ئێرانیەکان لەم هێرشە پاشگەز بوونەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com