نوچەنێت-ئاژانسەکان
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە پێناو سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە شاند و پەیامی جیاجیا رەوانەی ئێران و ئەمریکا و ئەوروپا دەکات.
بە گوێرەی بەیانی نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، بەغدا هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە و ناکۆکیەکانی نێوان تاران و واشنتۆن دەخاتە گەڕ و بۆ ئەم مەبەستە، شاند و پەیامی تایبەت ڕەوانەی لایەنەکانی ئەم ئاڵۆزیە دەکەن.
ئەم راگەیێندراوەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە، کە هەوڵە دیپلۆماسیەکان بۆ چارەسەری ناکۆکیەکانی تاران و واشنتۆن دەستی پێکردووە و عێراق بە ڕوونی نیگەرانی خۆی لەبارەی ڕوودانی شەڕ لە نیوان دوو وڵات و زیانەکانی بۆ سەر خۆی راگەیاندووە.