ترەمپ و ماکرۆن دژ بە ئێران رێکدەکەون

0

نوچەنێت-نەشناڵ

پێگەی نەشناڵ، رێککەوتنی سەرۆکانی ئەمریکا و فەرەنسا لە دژی ئێران ئاشکرا دەکات.

پێگەی نەشناڵ، لە سەر زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە کۆشکی ئەلیزە ئاشكرای کردووە، کە ئیمانۆئێل ماکرۆن و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکانی فەرەنسا و ئەمریکا، سەرباری جیاوازی بۆچوونیان، لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی ئێران هاوڕا و رێککەوتوون.

بە گوێرەی سەرچاوەکەی پێگەی نەشناڵ، دوو لایەن لە دوا دیداریان، سەبارەت بە چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوە ئێران و هاوکاریەکانیان بۆ ئەم مەبەستە،گفتوگۆی تێروتەسەلیان ئەنجام داوە و گەیشتوونەتە خاڵی هاوبەش.

سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات، کە کۆبوونەوەکەی ترەمپ و ماکرۆن، دانیشتنێکی گرنگیان ئەنجام داوە و سەربای جیاوازی بۆچوونیان، لە سەر بەرەنگاربوونەوەی ئێران رێککەوتوون.

بە گوتەی سەرچاوەکە، سەرۆکی ئەمریکا، لە کەمپینی “زۆرترین گوشار” بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت، تاکوو تاران ناچار بکات رێککەوتنێکی باشتر لە گەل واشنتۆن واژۆ بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com